دوای دوورکەوتنەوەی لە مۆسیقا ئەدیل لە نواندن نزیک دەبێتەوە

دوای دوورکەوتنەوەی لە مۆسیقا ئەدیل لە نواندن نزیک دەبێتەوە

دوای ئەوەی دوورکەوتنەوەی لە بواری میوزیک ڕاگەیاند، سەرچاوەکان هەنگاوێکی نوێی ژیانی پیشەیی گۆرانیبێژی بەناوبانگی بەریتانی ئەدیلیان ئاشکرا کرد.

سەرچاوەیەک بە ڕۆژنامەی «دەیلی مەیل»ی بەریتانی ڕاگەیاندووە، ئەو هونەرمەندە خاوەنی خەڵاتی گرامی زیاتر لە ساڵێکە وانەیەکی چڕ و پڕی نواندن لە ڕاهێنەرێکی دیاری هۆلیوود وەردەگرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی ڕاگەیاندوو ئەدیل تیمەکەی راسپاردووە کە ستۆدیۆ و بەرهەمهێنەرانی گەورەی فیلم ئاگادار بکەنەوە کە ئامادەیە ئەزمونی نواندن تاقی بکاتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، لە گفتوگۆدان لەسەر هەندێک پڕۆژە. کە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوی هۆڵیود ئامۆژگاری کردووە کە ڕاهێنانی زاراوە بکات؛ چونکە شێوەزاری سروشتی ئەو ڕۆڵەکانی زۆر سنووردار دەکرد.

ئەو خانمە ئەکتەرە بەریتانییە لە چاوپێکەوتنەکانی پێشوودا ئاماژەی بەوە کردبوو کە دەیەوێت کاری نواندن بکات و بچێتە ناو هۆڵیود.

لە کۆتایی مانگی ئابی ٢٠٢٤، ئەدیل لە کۆنسێرتێکدا کە لە شاری میونشنی ئەڵمانی بەڕێوەچوو، هەوادارانی تووشی شۆک کرد بەوەی کە ماوەیەک لە مۆسیقا دوور دەکەوێتەوە و ڕایگەیاند دەیەوێ پشوو بدات.

ئەدیل هێشتا ١٠ کۆنسێرت لە شاری لاس ڤێگاسی ئەمریکا هەیە کە تا ٢٣ی تشرینی دووەمی داهاتوو بەردەوام دەبێت، کاتێک بڕیارەکەی بۆ دوورکەوتنەوە لە مۆسیقا بۆ ماوەیەکی درێژ جێبەجێ دەکات، وەک خۆی دەڵێت.

Top