مالمیمێ پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە

پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەكاری,پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری بۆ هونەرمەندی باكووری كوردستان(حەسەن حوسێن دەڤەجی)ناسراو بە (مالمیمێ) كردەوە,كە ئەم پێشانگەیە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەم پێشانگەیە لە گەلەری میدیا لە شاری هەولێر ڕێكخرا و لە یەكەم ڕۆژی بەڕێوەچوونیدا پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە لەلایەن بەڕێز (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەك هونەرمەند و هونەردۆستان كرایەوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی


