كورتە فیلمێكی كوردی بەناونیشانی (سپی وەك سوور) ڕاگەیەندرا

كورتە فیلمێكی كوردی بەناونیشانی (سپی وەك سوور) ڕاگەیەندرا

دوای تەواوبوونی وێنەگرتنی كورتە فیلمی كوردی (سپی وەك سوور)لە ئێستادا ئەم كارە هونەرییە لە قۆناغی مۆنتاژە,كە ئەم كارە هونەرییە فیلمێكی دیكۆمێنتەو باس لە هەڵمەتی بانگەشەو هەلبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەكات.

كورتە فیلمێكی كوردی بەناونیشانی (سپی وەك سوور) ڕاگەیەندرا

كورتە فیلمی كوردی(سپی وەك سوور) بەرهەمی بەشی سینەمای سلێمانییە و لە سیناریۆ و دەرهێنانی هونەرمەند(كەریمۆك غەفوور) و ژمارەیەك ئەكتەر تێیدا بەشدارن كە ئەوانیش پێكدێن لە زاهیر غەریب و ڕۆزە محەمەد و هێڤار مەحمود,هەروەها كەریمۆك غەفوور دەرهێنەری ئەم كارە هونەرییە ڕۆڵێكی لاوەكی دەگێڕێت و وەكو مەلا لە نێو كورتە فیلمەكە دەردەكەوێت و هاوكات هەریەك لە ئەحمەد ئیبراهیم و یاد سالار و ڕەوەند هیوا لە فیلمەكەدا بەشدارن.

كورتە فیلمێكی كوردی بەناونیشانی (سپی وەك سوور) ڕاگەیەندرا

لە ئێستادا ئەم كارە هونەرییە لە قۆناغی مۆنتاژە و بڕیارە دوای تەواو بوونی كارەكان فیلمەكە بۆ فیستیڤاڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان بنێردرێت.

كورتە فیلمێكی كوردی بەناونیشانی (سپی وەك سوور) ڕاگەیەندرا

شایەنی باسە,,لە نێو بەڕێوەچوونی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ئەم كارە هونەرییە ڕاگەیەندرا و هونەرمەند (كەریمۆك غەفوور) لە ڕێی هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك داوای لە گەنجان و وێنەگر و ڕاگەیەندكاران كرد كە دەتوانن وێنە و گرتە ڤیدیۆییەكانی نێو بانگەشەی هەڵبژاردن بنێرن,تاوەكو لەڕێی ژمارەیەك ئەكتەر و ستافێكی هونەرییەوە فیلمێكی دیكۆمێنتاری بەرهەمەم بهێنن.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top