لە شاری سلێمانی فیلمی كوردی (هیواو ژیانەوە) نمایش دەكرێت

لە شاری سلێمانی فیلمی كوردی (هیواو ژیانەوە) نمایش دەكرێت

بڕیارە كاتژمێر 5ی ئێوارە ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 26/6/2024 لە هۆڵی سینەما سالم لە شاری سلێمانی,فیلمی كوردی(هیواو ژیانەوە) نمایش بكرێت كە بینینی فیلمەكە بە خۆڕاییە و هاتن بۆ هەمووانە.

لە شاری سلێمانی فیلمی كوردی (هیواو ژیانەوە) نمایش دەكرێت

فيلمى هیواو ژیانەوە لە ژێر ناونیشانی “خەمی هیوا خەمی هەموومانە” لە شاری سلێمانی بەرهەم هاتووە,ئەم فیلمە كە 22هەمین بەرهەمی گروپی هونەری خێزانە,لە سیناریۆ دەرهێنانی (ڕێبوار محەمەد) و کامێراو مونتاژی لەلایەن (باوەڕ ڕەفیق) ئەنجامدراوە,ماوەی فیلمەکە 60 خولەكەو لە ناو شاری سلێمانی کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە و نزیکەی 30 ئەکتەر لە تێیدا بەشدارن.

لە شاری سلێمانی فیلمی كوردی (هیواو ژیانەوە) نمایش دەكرێت

لەم بارەیەوە هونەرمەند(ڕێبوار محەمەد) دەرهێنەری فیلمەكە ڕایگەیاند: ناوەڕۆکی ئەم فیلمە باس لە چەند چیرۆك و بەسەرهاتی توشبووان بە نەخۆشی شێرپەنجە دەکات کە هەزاران چیرۆك لە پشت ئەو نەخۆشییەوە هەیە,هەروەها فیلمەكە باس لە دڵسۆزی و بە هاناوەچوونی پزیشكان و کارمەندان بۆ توشبووانی نەخۆشخانەکە دەكات, لە نێو فیلمی (هیواو ژیانەوە) چەند پەیامێکی گرنگ و هوشیاری و ڕێنمایی گرنگ هەیه بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێش وەختە لە هەندێك حاڵەتدا,سوپاس بۆ ئیدارەی نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەری ژیانەوە کە هاوکارمان بوون بە ئەنجامدانی ئەو بەرهەمە,ئامانجمان گەیاندنی هۆشیاری خە ڵکی و گەیاندنی پەیامی جوانە لە ڕێگەی فیلمەکانمان بۆ کۆمەڵگەی کوردی,خودای گە ورە شیفای هەموو نەخۆشەکانمان بدات انشاالله.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

لە شاری سلێمانی فیلمی كوردی (هیواو ژیانەوە) نمایش دەكرێت
لە شاری سلێمانی فیلمی كوردی (هیواو ژیانەوە) نمایش دەكرێت
لە شاری سلێمانی فیلمی كوردی (هیواو ژیانەوە) نمایش دەكرێت
Top