تاوەرێك لە ئۆتۆمبێل
كۆمپانیای (چێری)ی چینی هێز و خۆڕاگری ئۆمبێلەكانی نمایش كرد تاوەكو بیسەڵمێنێت كە ئەم جۆرەی ئۆتۆمبێلەكانی بە پوختی و دیزاینێكی باش درووستكراوە.
چێری توانی بە ئۆتۆمبێلەكانی تاوەرێك بە بەرزی 10,725 مەتر واتا زیاد لە 10 مەتر درووست بكات,ئەویش بە دانانی 7 ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە جۆری (EQ7) لەسەر یەك,كارەكە بە سەركەوتوویی بەرێوەچوو و یەكەم ئۆتۆمبێلی خوارەوە توانی بەرگەی هەڵگرتنی شەش ئۆتۆمبێل و ئەو چوارچێوانە بگرێت كە لە نێوان ئۆتۆمبێلەكان دانران,ئەمەش ئەوە دەردەخات كە ئۆتۆمبێلەكە مەرجی سەلامەتی تێدایە لەهەر ڕووداوێكی نەخوازراودا.
لە ڕابردوودا ئەم كارەی چێری هاوشێوەی هەبووەو لە هەشتاكاندا كۆمپانیای ڤۆڵڤۆ سەڵماندی كە ئۆتۆمبێلەكانی بەهێزن و بەرگە دەگرن,كاتێك ساڵی 2021 كۆمپانیای (ڤۆڵڤۆ)ی سویدی بەهەمان شێوە توانی 7ئۆتۆمبێڵ لە جۆری (XC60) لەسەریەك بوەستێنێت,نەك تەنها ئەوەندەش,هەروەها ڤۆڵڤۆ ساڵی 2020 توانی چوار جۆر لە بەرهەمەكانی كە ئۆتۆمبێڵی بارهەڵگربوون بخاتە سەریەك كە ئۆتۆمبێلەكەی خورەوە توانی 38 تەن هەڵبگرێت كەبەمەش كێشی تێكڕای گەیشتە نزیكەی 58 تەن و سەرەڕای ئەمەش توانییان شۆفێرێك بخەنە نێو ئۆتۆمبێڵەكەی خوارەوەو بۆ ماوەیەك بیجولێنن.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی