8ی مارس ڕۆژی ڕاپەڕینی ئافرەت بەرامبەر زوڵم و ستەم

8ی مارس ڕۆژی ڕاپەڕینی ئافرەت بەرامبەر زوڵم و ستەم


گەلی کورد وەک نەتەوەیەک ھەر لە دێر زەمانەوە خاوەن دەیان ئافرەت و ژنی بە توانا و بوێرە بووە ، وەک حەپسە خانی نەقیب و عادیلەخان و لەیلا قاسم دەیانی تر رۆلیان هەبوە و جێگای شانازی گەلی کورد بونە . بەڵام ئەوەی گرنگە دوای ئەم ھەموو سالە ئافرەتان لە سەرانسەری دونیا لە هەر ولاتێکدا چۆن رێزیان لێ گیراوە و چ مافێکی رەوایان بۆ بەرجەستە کراوە لە ڕۆل بینین و بەژداری پێکردنیان لە گەشە سەندن و گەشە پێدان لە پەرەسەندنی بوارەکانی ژیان بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی شارستانی ، یانیش چۆن روو بە رووی بەربەستەکان بونەتەوە ، وە تا چەند خۆراگر بونە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێنن ئافرەت خاوەن تواناو شیانە هیچی کەمتر نیە لە پیاوان ، دوای ئەو ھەمو گۆرانکاریانە چ وەرچەرخانێکی مێژووی لەخەبات و کۆلنەدانی ئافرەتان لە سەرانسەری دونیا ھاتۆتە کایەوە ،
ئەی ئێستا چی دەگوزەرێت … !؟
لە ھەر ولات و نەتەوەیەک بە تایبەت کوردستان وەک نمونە : ئافرەت چی بە دەست ھێناوە چ رۆلێکی ھەبوە لە گۆرانی کۆمەلایەتی
ئایا رۆلی ئافرەتان لە دامەزراوە ئیداریەکان لە چ ئاستێکدایە ،ئایا دەسەلات داران و بریار بەدەستانی پیاو سالاری تا چەند باوەریان بەو رۆژە ھەیە و ریزیان لە ڕۆلی ئافرت گرتوە .
سالانە ئەو یادە دێت و تێ دەپەرێت لە چوار چیوە ئاھەنگ و دیاری بەخشین زیاتر چ بریارێک دراوە بۆ باشترکردنی پێگەو کەسایەتی ئافرەت
ئایا کەسی شیاو لە شوێنی شیاو لە ئافرەتانی بە توانا و توانست .... !!!؟؟؟؟
ئایا بواریان پێ دراوە بگەنە پلەی دەسەلات و بریار دان ..! یانیش تەنیا وەک چوار چیوە و دیکۆر سەیر کراون لە پلە و پۆستە بالاکان شوێنیان بۆ دۆزراوەتەوە و دانانی تەنیا ئەوانە بە مەحسوبیەت و مەنسوبیەت ھەندێک لە کیژان و ژنان و کورانی بەر پرس ( مەبەستم هەمویان نا لە گەڵ ریزم ) کە رەنگە ئەو رۆل و خزمەتەشیان نەبوە پێشتر وەک باگراوەند ھەر لە ناکاو دەیانکەن بە جێگرەوەی باوانیان و بەخشینی پلەو پۆست لە شوێنانەی رەنگە ئەو شانی ئەو شوێنە نەبوبێت وەک پسپۆری یا شیان و توانست بەلام وەک ئەوەی ماف خۆیان بێت دەیانکەن بە میراتگر لە بری ئەوە فۆکس بخەنە سەر رۆل و توانستی ئەو کەسایەتیانەی کە تەمەنێکیان بەخشییوە بە خزمەتکردن و کۆلیان لە داوە لە رۆژە سەختەکان هەموو ژیانیان تەرخان کردوە لە پێناو ئەم رێگایەدا بەخشیویانە ،
ئیتر سەرەرای بەربەستەکان تەنیا دەبێت بلێین پیرۆزە ئەو یادە لە گشت ئافرەتانی جیھان بە تایبەت ئافرەتان و دایکان وخوشکانی خۆراگر و بەخشندە .
بە هیوام بوار و ماف بەوانەش بدرێت کە سالانێک خزمەتیان کردوە و خاوەن ئەزموونن و توانای بریاری چارەنوس سازیان هەیە بۆ خزمەتکردنی ولات و پێشکەوتن لە هەموو بوارەکانی ژیان .

#سەیران_سەڵاح

Top