نوێنەر سێهەم ئەڵبۆمی گۆرانیی خۆی ڕاگەیاند

نوێنەر سێهەم ئەڵبۆمی گۆرانیی خۆی ڕاگەیاند

گۆرانیبێژ و ڕەپوانی كورد(نوێنەر) كار بۆ بڵاوكردنەوەی ئەڵبۆمێكی نوێی گۆرانی دەكات .

دوای نزیكەی یەك ساڵ و نیو كاركردن لەسەر ئامادەكردنی نوێترین ئەڵبۆمی گۆرانیی,نوێنەر لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی سێهەمین ئەڵبۆمی گۆرانیی خۆی بەناوی(مانگەشەو) ڕاگەیاند كە ئەم ئەڵبۆمە لە 9 تراكی گۆرانی پێكدێت بە ناوەكانی(یاد-سۆز-سەحەر-ئارینۆ-خەون-پیرباڵ-هێدی-كاكە-ڕەش).

نوێنەر سێهەم ئەڵبۆمی گۆرانیی خۆی ڕاگەیاند

نوێنەر كە خەڵكی “بۆكان”ی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە,دەربارەی ئەڵبۆمە نوێیەكەی لە ئەنستگرام لە بەشی ستۆری ئاماژەی پێدا كە لەم چەند ڕۆژەدا نزیكەی 18كاتژمێر لەگەڵ هاوكارانی كاریان لەسەر تەواوكردنی ئەڵبۆمەكە كردووەو لەماوەی چەند مانگێكی تردا ئەڵبۆمەكە بڵاودەكرێتەوە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top