حەسەن شەریف بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاو كردەوە

حەسەن شەریف بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاو كردەوە

دوای دواخستنی بەرهەمەكەی وەك هاوخەمییەك بۆ قوربانییانی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەی سۆران,هونەرمەندی دیاری كورد (حەسەن شەریف) نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوكردەوە .

حەسەن شەریف لە كەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(وەرە دابچین)بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە,كە تێكست و مێلۆدی ئەم بەرهەمە لەلایەن هونەرمەند و موسیزیان (زانا جەبەلی) ئامادەكراوەو (محەمەد زەكی) میكس و ماستەرینگی گۆرانییەكەی كردووە,هەروەها (نێوار كیستەیی) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامدوە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top