ئاریاس جەوان بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە
گۆرانیبێژ و موسیزیان (ئاریاس جەوان) لە كەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بە ناوی(مەمنوعە) بڵاوكردەوە .
ئاریاس خۆی تێكست و مێلۆدی ئەم بەرهەمەی ئامادەكردووەو هونەرمەند و موسیزیان(سۆهراب جووڵ) كاری میكس و ماستەرینگی گۆرانییەكەی كردووە,هەروەها (ئاوات عوسمان) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمە ئەنجامداوە .
شایەنی باسە..لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو ئاریاس جەوان لە بەشی ستۆری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ئەڵبۆمێكی گۆرانی لەژێر ناونیشانی(مەمنوعە ئیشقت) ڕاگەیاند كە ئەم بەرهەمە نوێیەش تراكێكی نێو ئەم ئاڵبۆمەیە كە 8 گۆرانی لەخۆ دەگرێت .
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی