ئاریان كەریم بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە

ئاریان كەریم بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ(ئاریان كەریم) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە.

گۆرانی (ئاشقت بووم) كە نوێترین بەرهەمی هونەری ئاریان كەریمە تێكست و مێلۆدییەكەی لەلایەن(زانا ئەحمەد قادر) ئامادەكراوەو هونەرمەند و موسیزیان(شادمیر نامۆ) كاری میكس و ماستەرینگی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە,هەروەها (دیار مەهدی) كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكەی ئەنجامداوە .

شایەنی باسە.. لە ماوەكانی ڕابردوودا ئاریان كەریم و هونەرمەند(مەریوان سەفادین) چەند بەرهەمێكیان بەشێوەی دوێت بڵاوكردەوە,بەڵام هونەرمەند مەریوان سەفادین لەم بەرهەمە نوێیەی ئاریان,تەنها وەك هاوڕێ و كەسێكی زۆر نزیكی ئەم هونەرمەندە لە چەند بەشێكی ڤیدیۆ كلیپەكە دەردەكەوێت .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top