تارا ڕەسوول دیارییەكی بەنرخی پێشكەش كرا

تارا ڕەسوول دیارییەكی بەنرخی پێشكەش كرا

خانمە هونەرمەندی كورد(تارا ڕەسوول) كورتە ڤیدیۆیەكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام بڵاوكردەوە كە تێیدا دەركەوێت نووسەر و كەسایەتی دیاری كورد دكتۆر (خەسرەو جاف) دیارییەكی بەنرخ بە تارا ڕەسوول دەبەخشێت, دیارییەكەیش بریتییە لە ملوانكەیەك كە لە بەردی بەنرخ درووستكراوە .

تارا ڕەسوول دیارییەكی بەنرخی پێشكەش كرا

تارا ڕەسوول لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكە خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم دیارییە دەربڕی و لەسەر بڵاوكراوەكەی نووسییەتی:نووسەر و هونەرمەندی گەورەی كورد دكتۆر(خەسرەو جاف) ملوانكەیەكی تایبەتی پێشكەش كردم كە بەدەست و پەنجە ڕەنگینەكانی خۆی لە بەردو شووشەی بەنرخ و سەرنج ڕاكێش بۆی هۆنیومەتەوە,زۆر سوپاس بۆ دیارییە بەنرخەكەت دكتۆر گیان.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top