بۆ / سه‌رنووسه‌ر و ستافی گۆڤاری گوڵان
به بۆنه‌ی خزمەتی سی ساڵەی ده‌رچوونی گۆڤاری گوڵانه‌وه ، جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوە و گشت ستافه ماندوونهناسهكهتان و خوێنەرانی گۆڤاری گۆڵان ده‌كه‌م و هه‌رده‌م هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم ، ده‌رچوواندنی ئه‌و گۆڤاره سه‌نگین و بایه‌خداره، شوێنكی گرنگی له میدیایی كوردی و له مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری كوردستان دا كردۆته‌وه و بووه‌ته مینبه‌رێك بۆ ئازادی وگه‌یاندنی هه‌موو ده‌نگ و ڕەنگه جیاوازه‌كان و بابه‌ت و وتاری پڕ سوود كه ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زن وپڕشانازییه ،هه‌ر بژین و به هیوای به‌رده‌وامی و پێشكه‌وتنی زیاتر…
نەرمین سندی
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی وەزیران