بەهۆی خلیسکانی فڕۆکە لەسەر ڕێڕەوی فڕین لە نیپاڵ؛ ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە

بەهۆی خلیسکانی فڕۆکە لەسەر ڕێڕەوی فڕین لە نیپاڵ؛ ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە

 

لە نیپاڵ، فڕۆکەیەک کە ١٩ کەسی تێدابوو، پێش بەرزبوونەوەی لە ڕێڕەوی فڕین خلیسکا و ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی کاتماندۆ پۆست، فڕۆکەکە کە ١٩ کەسی هەڵگرتبوو، لە کاتی بەرزبوونەوەی لە ڕێڕەوی فڕین لە شاری کاتماندۆی پایتەختی نیپاڵ، لەناکاو هەڵخلیسکا و وەرگەڕا.

سوباش جا، وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تریبهوان ڕایگەیاند: کە ئەو فڕۆکەیەی باسکراوە هی هێڵی ئاسمانی سائوریایە.

جا هەروەها ڕایگەیاندووە، کە ١٨ سەرنشینی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە و فڕۆکەوانەکەش گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بە گوتەی شایەتحاڵان، ئەم فڕۆکەیە بەشی باشووری ڕێڕەوی فڕینی بەجێهێشتووە و نوکی بالێکی بەر زەوی کەوتووە و لە پڕ وەرگەڕاوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top