متمانە بوون بوو ناونیشانی کۆڕێکی پەروەردەیی

متمانە بوون بوو ناونیشانی کۆڕێکی پەروەردەیی

ساڵۆنی ڕۆشنبیری و هونەری زانکۆکانی جیهان، لە درێژەی زنجیرەیەک چالاکیی بوارەکانی هونەر و ڕۆشنبیریی و پەروەردەیی، کۆڕێکی تایبەتی بۆ مامۆستای ڕاوێژکار "بەکر کەریم حەسەن" لەژێر ناونیشانی "متمانە بەخۆبوون و کاریگەرییەکانی پەروەردە لەسەر متمانە" ساز کرد.
لە کۆڕه پەروەردەییەکەدا بەکر کەریم وەک ئەکادیمیستێکی ناسراوی کورد و شارەزا لە بواری پەروەردەیی، تیشکی خستە سەر وشەی متمانە بوون و گەیشتن بە خەونەکانی داهاتوو، کە دەتوانێت سەرکەوێت بەسەر هەموو لەمپەرەکانی ژیاندا، لەم کۆڕە تیشک خرایە سەر سێکتەرەکانی پەروەردە و کاریگەرییەکانی متمانە دروست کرد بۆ قوتابی، کە لە ناوەندکانی خوێندن پێویستە متمانەی تەواو بۆ قوتابی دروست بکرێ، هەرلە درێژەی کۆڕەکە مامۆستا بەکر کەریم تیشکی خستە سەر بەشەکانی تری پەروەردە بە حکومی ئەوەی 34ساڵ ئەزموونی زۆری هەیە لە پرۆسەی پەروەردە و قۆناغەکانی بریوە لە مامۆستایەتی تاکو ئێستا راوێژکارە چەندین نموونەی زیندووی هێنایەوە بۆ ئامادەبووان، کە ژمارەیەکی زۆرلە مامۆستا و بەرێوەبەر وسەرپەرشتیار و مامۆستایانی زانکۆ و چین وتوێژە جیاوازەکان بەشداربوون.
پاشان کۆڕگێڕ ڕووبەڕووی چەند پرسیارێک کرایەوە، کە ئێستا بابەتی زیندوون لە نێو کۆمەڵگە و کاریگەرییەکانیان لە نێو قوتابیان ڕەنگیداوەتەوە و چارەسەرەکانی لە ڕووی پەروەردەییەوە بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵ خرایەڕوو، توانرا لە ماوەی پێشکەشکردنی ئەو کۆڕەدا بەتێر و تەسەلی گفتوگۆی چڕ لە بارەی متمانە بوونەوە بکرێت و گەنگەشەی گەرمیش لەمبارەیەوە بکرێت.

 

 

کاروان کاوە

 

Top