پۆلیسی تورکیا ئەنجامدەری هێرشە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆی دەستگیرکرد
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستگیرکردنی ئەنجامدەری هێرشە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆ لە شاری بۆدروم ڕاگەیاند.
عەلی یێرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکردنی ئەنجامدەری هێرشە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆ لە شاری بۆدروم ڕاگەیاند.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، کاتژمێر ١٠:٣٠ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بەرپرسانی ڕووسیا پەیوەندییان بە فەرماندەیی ئینتەرپۆلی تورکیا کردووە و ڕایانگەیاندووە کە یەڤگێنی سرێبریاکۆڤ سواری گەشتی مۆسکۆ- بۆدروم بووە.
یێرلیکایا لەسەر ئەم بابەتە نووسیویەتی: یەڤگنی سرێبریاکۆڤ ئەنجامدەری هێرشە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆ کە لە ئەنجامدا ٢ کەس بریندار بوون، لەلایەن پۆلیسی پارێزگای موغلا لە شاری بۆدروم دەستگیرکرا.
گوڵان: سەردار خەلیل