سوپای نەیجیریا ٣٣٢ کەسی ڕزگار کرد کە لەلایەن بۆکۆحەرامەوە ڕفێندرابوون

سوپای نەیجیریا ٣٣٢ کەسی ڕزگار کرد کە لەلایەن بۆکۆحەرامەوە ڕفێندرابوون

 

دوابەدوای ئۆپراسیۆنێک، سوپای نەیجیریا ٣٣٢ کەسی ڕزگار کرد کە ١١٠ کەسیان بە بارمتە گیرابوون لەلایەن گروپی تیرۆریستی بۆکۆحەرام لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سوپای نەیجیریا، ئۆپەراسیۆنەکە لە دارستانی سامبیسا لە ویلایەتی بۆرنۆ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ئەنجامدراوە.

بەپێی ئەمه لەنێو ڕزگارکراوەکاندا، خوێندکارێکی ژن و دوو منداڵیش هەیه کەله هێرشی بۆکۆحەرام بۆ سەر قوتابخانەیەک له ساڵی 2014 به بارمته گیراون. سەرجەم ڕزگاربووان ڕادەستی دەسەڵاتدارانی ویلایەتی بۆرنۆ کراون.

بۆکۆحەرام لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە تا ئێستا لە هێرشە توندوتیژەکانیدا هەزاران کەسی کوشتووە.

ئەم گرووپە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە هێرشی تیرۆریستیی لە وڵاتانی دراوسێی نەیجیریا لەوان کامێرون، چاد و نیجەر ئەنجامداوە.

لە 14ی نیسانی 2014، بۆکۆحەرام هێرشی کردە سەر قوتابخانەیەکی بەشەناوخۆیی کچان لە شاری چیبۆک لە ویلایەتی بۆرنو و 276 خوێندکاری کچی ڕفاند.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، دوای هێرشەکە بەشێک لە خوێندکاران ڕزگارکراون یان توانیویانە خۆیان هەڵبێن، بەڵام 82 خوێندکاریان هێشتا لە بەندیخانەدان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top