سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیی لە د. محەممەد حەسسان، نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق و سەرۆکی نێردەی ( UNAMI) کرد.
پێنجشەممە، 19-12-2024، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیی لە د. محەممەد حەسسان، نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق و سەرۆکی نێردەی ( UNAMI) کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "لە کۆبوونەوەدا، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و گۆڕان و پەرەسەندنەکانی سووریا تاوتوێ کرا."
هەردوولا، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوورخستنەوەی لە دەرهاوێشتە نەرێنییەکانی ململانێ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە."
لەبارەی دۆخی سووریاش "جەخت لە گرنگی و پێویستیی ڕێزگرتن و پاراستنی مافی پێکهاتە جیاوازەکان، لە نێویشیاندا گەلی کورد کرایەوە."
ڕاگەیەندراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە."