كەمال محەمەد بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە
هونەرمەندی دیاری كورد (كەمال محەمەد) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .
كەمال محەمەد گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری دیاری كورد,لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی (تەنیام مەكە) بڵاوكردەوە كە تێكستی ئەم بەرهەمە لەلایەن (ئەمین داستان)ەوە نووسراوەو موسیزیانی لاو (شادمیر نامۆ) مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە,هەروەها (بڕیار فەتاح) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە .
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی