كاپەچینۆی سەر دەریـــا و كەناراوەكان

كاپەچینۆی سەر دەریـــا و كەناراوەكان

ئەمە یەكێكە لەو دیاردە سرووشتییە زۆر دەگمەنانەی كە لە چەند قۆناغێكدا لە هەر دەیەیەكدا لە شوێنە جیاجیاكانی جیهان ڕوو دەدات، بۆ نموونە ئەم دیاردەیە لە ساڵی 2008 لە شاری «كیپ تاون» لە باشووری ئەفریقیا دەركەوت، ئەم دیاردەیە بەهۆی لێكچوونی كەف و بڵقە كە لە دەریاوە دەردەچێت، شێوە و ڕەنگەكەی لەو كەفە دەچێت كە بەسەر كوپێكی كاپوچینۆدا سەردەكەوێت، زانایان لە ڕوونكردنەوەی ئەم دیاردە نامۆیەدا دەڵێن ئەم كەفە پێك دێت لە پیسییەكانی ناو زەریا، وەك خوێ و مادەی كیمیایی و ڕووەكی مردوو و ماسیی شیبووەوە و دەردانی چڵكی دەریایی، هەموو ئەمانە بڵقی بچووك دروست دەكەن و ئەم بڵقانەش ئەم دیاردەیە پێك دەهێنن.

 

Top