ئوتۆمبێلە كۆنەكان لە كوردستان

ئوتۆمبێلە كۆنەكان لە كوردستان

یەكێكە لە ئوتۆمبێلە كۆنەكان تا ئێستا ماوەتەوە مۆدێلی بۆ سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی دەگەڕێتەوە، ئەم ئوتۆمبێلە لە جۆری (شۆفرلێت مەلەكی) دروست كراوی ساڵی 1929 ڤێرژن فوول كلاسیك، بزوێنەرەكەی شەش پستۆن بیلادی هەندر سلف، شێوازی ژوورەوەی شاهانەیە بە ناومەلەكی ناسراوە، دەرگای وەك ڕۆس ڕایس دەكرێتەوە، ژمارەی هەولێرە و بە جوانی و پاكی ماوەتەوە، تا ئێستا مەكینەكەی بەباشی ماوەتەوە، دوای ئەوەی زۆرترین جار چاك كراوەتەوە و تەعمیر كراوە، هیچ كێشەیەكی تێدا نییە، ئێستاش وەكو ئوتۆمبێلێكی نمایش و مۆدە بەكار دەهێنرێت نەوەك بۆ كاروباری ڕۆژانە، بۆ بۆنە و یادەكان دەبردرێت یان لە شوێنی تایبەت نمایش دەكرێت، هەروەها نرخێكی زۆری بۆ دانراوە و كڕیاری تایبەتی بە خۆی هەیە.

 

Top