چۆنیەتی دروستكردنی شێداركەرەوەی سرووشتی بۆ پێست

چۆنیەتی دروستكردنی شێداركەرەوەی سرووشتی بۆ پێست

زۆرێك لە خانمان بەدەست وشكبوونەوەی پێستەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی لەگەڵ گۆڕانی كەشوهەوا و هۆكاری دەرەكی كە كاریگەری لەسەر تەندروستی و تازەیی پێستی هەیە، لەبەرئەوەی پێستی ئافرەت نهێنیی جوانییەكەیەتی.

خۆشبەختانە سرووشت چەندین پێكهاتەی دەوڵەمەند بە ماددە خۆراكییەكان و توخمە شێداركەرەوەكان دابین دەكات، كە یارمەتی گرنگیدان بە پێست دەدەن و لە وشكبوونەوە دەیپارێزن. شێداركەرەوەی ماست و خەیار، خەیار دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسان و ئاو، ئەمەش یارمەتی شێداركردنەوە و نەرمكردنی پێست دەدات.

 پێكهاتەكانی:

دوو كەوچكی چێشت ماست، كەوچكێك ئاوی خەیار، كەوچكێك زەیتی گوێزی هیندی بهێنە و هەموو پێكهاتەكان بە باشی تێكەڵ بكە، تا تێكەڵەیەكی یەكگرتوو بەدەست دەهێنیت، دواتر تێكەڵەكە بدە لە دەموچاو و گەردنت و بۆ ماوەی 15 خولەك بەجێی بهێڵە، دواتر دەموچاوت بە ئاوی شلەتێن بشۆ، لەگەڵ ئەم تێكەڵە سرووشتییەدا دڵنیابە كە ئەنجامێكی دڵخواز بەدەست دەهێنیت.

 

ئامادەکردنی: شیلان عەلی

Top