هەندێك هەڵەی باو لە شۆردنی جلوبەرگدا

هەندێك هەڵەی باو لە شۆردنی جلوبەرگدا

زۆرێك لە خانمان لە كاتی جلشۆردندا هەڵەی زۆر دەكەن، لێرەدا تێڕوانینێكی گشتی بۆ هەنگاوە هەڵەكان دەخەینەڕوو، كە هەندێكیان بەرپرسن لە تێكدانی ئامێری جلشۆر، هەروەها بۆنێكی ناخۆش دروست دەكەن، ئەمە جگە لەوەی ئەو جلوبەرگانەش كە دوای شوشتن بە باشترین شێوە هێشتا جوان، دەرناكەون.

1- باركردنی زۆر لە ئامێری جلشۆردن بە كۆمەڵێك جلوبەرگ، ئەمە دەبێتە هۆی خراپیی پاككردنەوە، ئەمە جگە لەوەی زیان بە قوماشی جلوبەرگەكان دەگات.

2- دانانی جلشۆر لە ئاستێكی ئاسۆیی ڕێك، دانانی ئامێری جلشۆر لەسەر ڕوویەكی نا یەكسان دەبێتە هۆی خراپیی كاركردن، چونكە ڕەنگە هەندێك دەنگ یان لەرزینێكی بەهێز لە كاتی وشككردنەوەی جلەكاندا دروست بكات، كە ڕەنگە زیان بە ماتۆڕەكەی بگەیەنێت یان تەنانەت ببێتە هۆی تێكچوونی هەمیشەیی ئامێرەكە.

3- گونجاو نییە جلشۆر بە جلوبەرگی پەڵەی زۆرەوە بار بكرێت، بەو پێیەی ئەمانە پێویستیان بە چارەسەری دەستی هەیە، واتە چارەسەركردنی پەڵەكان بە مادەیەكی پاككەرەوەی سرووشتی، وەك سركەی سپی، ئاوی لیمۆ، سۆدە و هتد، پێش ئەوەی بە ئامێر بشۆردرێت.

 

• ئامادە كردنی: شیلان عەلی

Top