قەرەجەكان

قەرەجەكان

قەرەجەكان لە ولایەتی ڕاجەكستانی هندستانەوە هاتوون و بە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپادا بڵاو بوونەوە، ژمارەیان بە هەشت ملیۆن كەس دەخەمڵێندرێت، زۆربەیان كار ناكەن، بەڵكو بژێوی ژیانیان لەسەر سواڵكردن و سەما و مۆسیقا و.. هتد، دابین دەكەن. لە شاری سۆفیا پایتەختی بولگاریا بازاڕێك هەیە پێی دەڵێت بازاڕی بووكان، ساڵی جارێك قەرەجەكان لەوێ كۆدەبنەوە و كچەكانیان بە پارەیەك كە خێزانەكان دیاری دەكەن، بە پیاوەكان دەفرۆشن. یەكێك لە مەرجەكان ئەوەیە دەبێت قەرەج بێت و ئەو پارەیە بدات كە خێزانەكان لەسەر كچەكانیان دیارییان كردووە.

Top