كاتژمێری خانمان بە دەستبەندێكی چەرمی سپی دیزاینێكی ناوازە

كاتژمێری خانمان بە دەستبەندێكی چەرمی سپی دیزاینێكی ناوازە

كاتژمێری خانمان بە دەستبەندە چەرمە سپییەكان جارێكی دیكە گەڕاوەتەوە بۆ جیهانی مۆدە.

كاتژمێری ئەڤینۆ كلاسیك: كاتژمێری گرافیتیی ئەڤینۆ كلاسیك لە ماركەی هاری وینستنەوە (Harry Winston)، كە لە زێڕی سپیی عیار ١٨ دروست كراوە، لە بۆكسێكی چوارگۆشەدا كە وردە ئەڵماسی سپیی درەوشاوەی لەسەرە.

ئەم كاتژمێرە كە لە مرواریی سپی و شین و زێڕی سپی دیزاین كراوە، لەگەڵ ملوانكەیەكدا كە لە چەرمی سپیی ماسی دروست كرابوە، جوانییەكی سەرنجڕاكێش دەبەخشیت.

كاتژمێری چارمز كلۆڤەر لە كۆمپانیای ڤان كلیف و ئارپێڵز: كاتێك زێڕی سپی لەگەڵ ملوانكەیەكی چەرمیی سپی تێكەڵ دەبێت، دیمەنێكی نەرم و لوكس بەدەست دەهێنێت، بەتایبەتی ئەگەر كاتژمێرەكە بە ئەڵماسی بریقەدار نەخشێندرابێت، كە بە بۆكسێكی زێڕی سپی عیارە ١٨ و چوارچێوەیەكی زێڕی سپی كە بە ڕۆدیۆم داپۆشراوە و ئەڵماسی لەسەرە، هەروەها ئەڵقەیەكی جیاوازی زێڕی سپی (ڤان كلیف)ی عەیار ١٨ـە و ڕۆدیۆم و ئەڵماسی پۆشراوە، بۆ ئەوەی لەگەڵ ملوانكەیەكی سپیدا تێكەڵ ببێت، كە لە پێستی تیمساح دروست كراوە.

 

ئامادەکردنی: شیلان عەلی

 

Top