بەكارهێنانی سەرسوڕهێنەری قاوە لە كارەكانی ناوماڵدا

بەكارهێنانی سەرسوڕهێنەری قاوە لە كارەكانی ناوماڵدا

بەكارهێنانی پاشماوەی قاوە لە چێشتخانەدا: قاوەی گەرم یان بەستوو بۆ زۆر كەس خواردنەوەیەكی دڵخوازە، بەڵام پاشماوەكەشی ڕەنگە سوودی هەبێت بۆ پاككردنەوەی هەندێك كەرەستەی ناو ماڵ.

پاشماوەی قاوە یان خڵتەكەی فڕێ مەدە، چونكە شیكەرەوەیەكی باشە بۆ چەوری، كاتێ كە دەفر و مەنجەڵ و تەنانەت زۆپای غازیش پیس دەبێت، پاشماوەی قاوە لەسەر ئیسفەنجێكی شێدار دابەش بكە و كەلوپەلەكانی پێ بسڕە، پێش ئەوەی بە باشی بیانشۆریت.

• پاشماوەی قاوە توانای هەڵمژینی بۆنی هەیە، بۆیە لە ناو ساردكەرەوە و بەفرگر، یان تەنانەت سەتڵی خۆڵیشدا بەكاری بهێنە، بە واتایەكی دیكە دەفرێك قاوە لەو شوێنەدا دابنێ كە بۆنی ناخۆشی تێدایە، بۆ ماوەی شەوێك بیهێڵەرەوە تا بۆنەكە هەڵبمژێت.

• دەتوانیت قاوەی وردكراو بەكار بهێنیت بۆ لابردنی ئەو بۆنە ناخۆشەی كە دوای خۆراك لەسەر دەستەكانت دەمێنێتەوە، وەك بۆنی سیر یان ماسی، تەنیا دەستەكانت بە وردكەی قاوە بشۆ.

• بە تێپەڕبوونی كات چا دەتوانێت پەڵەی قاوەیی لە ناو پیاڵە و كۆپەكاندا بەجێ بهێڵێت، بۆیە بە بەكارهێنانی كەوچكێك یان زیاتر لە وردكراوی قاوە و كەمێك ئاو و كلێنس یان خاولی ئەو پەڵانە بسڕە، دەبینیت چ كاریگەرییەكی سەرنجڕاكێشی هەیە.

 

ئامادەكردنی: شیلان عەلی

 

Top