تێكەڵەیەكی سرووشتی بۆ چارەسەركردنی كێشە جۆراوجۆرەكانی قژ

تێكەڵەیەكی سرووشتی بۆ چارەسەركردنی كێشە جۆراوجۆرەكانی قژ

ئایا دەزانی بۆ چارەسەری زۆرێك لە كێشەكانی قژ دەتوانیت تێكەڵە سرووشتییەكان بەكاربهێنیت، بۆ سنوورداركردنی ئەو كێشانەی كە دەبنە هۆی زیانگەیاندن.

لێرەدا هەندێك چارەسەر دەخەینە ڕوو، وەك:

 تێكەڵەی ئەڤۆگادۆ و زەیتی زەیتون: ئەڤۆگادۆیەكی پێگەیشتوو ورد بكە و لەگەڵ كەوچكێكی چێشت زەیتی زەیتون تێكەڵی بكە، بۆ ئەوەی تێكەڵەیەكی یەكسان بەدەست بهێنیت، تێكەڵەكە بدە لە قژی پاك و شێدار، بۆ ماوەی ٣٠-٤٥ خولەك بەجێی بهێڵە، پاشان بە شامپۆ و ئاو بە باشی بیشۆ.

تێكەڵەی ئەلۆڤێرا و زەیتی ئەرگان بۆ قژ: ئالۆڤێرا یارمەتی شێداركردنی قژ دەدات و پێستی سەر ئارام دەكاتەوە، لە هەمان كاتدا زەیتی ئەرگان شێداری زیاد دەكات و تەندروستیی قژ بەرەوپێش دەبات.

شێوازی ئامادەكردن و بەكارهێنانی: بڕێكی یەكسان لە جێڵی ئالۆڤێرا و زەیتی ئەرگان تێكەڵ بكە، بۆ بەدەستهێنانی یەكگرتوویییەكی نەرم و هاوشێوەی سیرۆم، بڕێكی كەم لە سیرۆم بدە لە قژی شێدار و خاوێن، سەرنجت لەسەر كۆتاییەكانی بێت.

 شەوێك بەجێی بهێڵە، پاشان ڕۆژی دواتر تەنیا بە ئاو بیشۆ، بەم جۆرە دەبینیت دە لە زۆربەی كێشەكانی قژ ڕزگارت دەبێت.

ئامادەكردنی: شیلان عەلی

 

 

Top