چۆنێتی ڕەنگكردنی قژ بە شێوەیەكی سرووشتی
July 16, 2024
رەنگا و ڕەنگ
زۆرێك لە خانمان هەوڵدەدەن قژیان ڕەنگ بكەن، بەڵام بۆیەی كیمیایی لەوانەیە زیانێكی زۆر بە قژ بگەیەنێت و هەندێك جار ببێتە هۆی هەستیاریی پێستی سەر، ئەمەش وا لە خانمان دەكات بە دوای جێگرەوەیەكی سەلامەتتر و سرووشتیدا بگەڕێن.
پێش ئەوەی دەست بە ڕەنگكردنی قژت بكەیت، گرنگە ڕەنگی گونجاو دیاری بكەیت، كە لەگەڵ ڕەنگی پێست و چاوتدا بگونجێت.
بۆ پێستی كاڵ: ڕەنگی گەرمی وەكو مسی، قاوەیی كاڵ، ڕەنگی هەنگوین گونجاوە.
بۆ پێستی مامناوەند: ڕەنگی گەرمی وەكو مسی و قاوەیی كاڵ، وە ڕەنگی تۆخ وەكو قاوەیی تۆخ و ڕەش گونجاوە.
بۆ پێستی تۆخ: ڕەنگی تۆخ وەكو قاوەیی تۆخ و ڕەش گونجاوە.
بۆ چاوی شین: ڕەنگی كراوەی وەكو زەرد و هەنگوینی گونجاوە.
بۆ چاوی سەوز: ڕەنگی تۆخ وەكو قاوەیی تۆخ و ڕەش گونجاوە.
بۆ چاوی ڕەش: هەموو ڕەنگەكان گونجاون.