مۆدێلی چاویلكەی هەتاویی بۆ خانمان

مۆدێلی چاویلكەی هەتاویی بۆ خانمان

زۆرێك لە خانمان حەز دەكەن چاویلكەی گەورە لە چاو بكەن، كە شێوازێكی جیاواز بە ڕووخساریان دەبەخشێت، بەڵام ئەگەر ڕووخسارت بچووكە، ئامۆژگاریت ناكەین بۆ ئەم جۆرە چاویلكەیە، چونكە بە تەواوی تایبەتمەندییەكانی ڕوخسات دادەپۆشێت، بۆنموونە: چاویلكەی Butterfly Shape : كە لە باڵی پەپوولە دەچێت، بە قەبارەیەكی بچووك و بە ڕەنگێكی ڕەشی تۆخ، بەتایبەتی ئەگەر بۆ شەوئاهەنگ، یان جلێكی درێژت لەبەردا بێت، ئەم دیزاینە گونجاوە بۆ دەموچاوێكی درێژ كە چەناگەی تەنك بێت، یان بۆ دەموچاوێكی شێوەی دڵی. بۆ بۆنە و ئاهەنگەكانی وەك ئاهەنگی نیوەڕۆ و ئاهەنگی هاوسەرگیری چاویلكەی خۆر هەیە، كە بە بەردی بلۆری بە قەبارەی جیاواز بڕاوە و بە كارەكتەری سێ ڕەهەندی بە ڕەنگی پەمەیی و عەدەسەی ئاوێنەی شووشەیی بڕاوە. ئەم چاویلكە كلاسیكانە تا ئێستاش لای خانمانی گەنج خۆشەویستن، بەهۆی دیمەنە ئاڵۆز و ڕەسەنەكانیانەوە.

چاویلكەی خۆری فڕۆكەوان:ئەم چاویلكەیە بەناوبانگە بەهۆی چوارچێوەی كانزای تەنك و جیاوازەكەیەوە كە بە ڕەنگی زێڕی ڕۆز دێت، لەگەڵ عەدەسەی قاوەیی و وەنەوشەیی.

Top