مۆدێلی پێڵاوی وەرزشی بۆ دیمەنێكی مۆدێرن

مۆدێلی پێڵاوی وەرزشی بۆ دیمەنێكی مۆدێرن

لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا پێویستت بە پێڵاوی وەرزشیی نەرم و توندوتۆڵ هەیە كە لەگەڵ هەموو ڕوخسارێكدا بگونجێت، وەك: پێڵاوی وەرزشیی ڕەش و سپی لە براندی ڕیك ئۆوێنز: كە بە دیزاینە ناوازە و مۆدێرنەكانی ناسراوە، پێڵاوی وەرزشیی ڕیك ئۆوێنز لەگەڵ هەموو سەلیقەیەكدا بۆ خانمان دەگونجێت، دەتوانیت ئەم پێڵاوە كە بە ڕەنگی ڕەش و سپی بەردەستە بۆ زۆربەی بۆنە و شوێنە گشتییەكان لەپێ بكەیت. پێڵاوی وەرزشیی ڕەش و سپی ماركەی مۆنۆوەی: دەتوانیت ئەم پێڵاوە لە ماركەی مۆنۆوەی وەربگریت، بەو پێیەی دیزاینێكی كاژواڵ و گەنجانەی هەیە و بە دیزاینێكی تەخت لەگەڵ بنی بەرز بە ڕەنگی سپی دروست كراوە، پێڵاوەكە بە ڕەنگی سپی و ڕەش لە چەرم دیزاین كراوە و پەنجەی پێیەكەی بە ڕەنگی خۆڵەمێشی دیزاین كراوە لەگەڵ قەیتانی سپیی درێژ.

Top