ئەنغامی و سامسۆنگ یەکدەگرن بۆ دروستکردنی ئەزموونێکی دەنگیی ناوازە

ئەنغامی و سامسۆنگ یەکدەگرن بۆ دروستکردنی ئەزموونێکی دەنگیی ناوازە

ئەنغامی سەکۆی پێشەنگی پەخشی میوزیک و کەیفخۆشیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، هاوبەشییەکی نایابی لەگەڵ کۆمپانیای سامسۆنگ، کۆمپانیای تەکنەلۆژیای جیهانی ڕاگەیاند، کە لەڕێگەیەوە ئامانجیەتی ئەزموونی کەیفخۆشیی دەنگیی بۆ بەکارهێنەران پێناسە بکاتەوە لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.

لە ڕێگەی ئەم هاوکارییە ساڵانەیە، کڕیارانی سامسۆنگ لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەرفەتێکی تایبەتیان دەبێت بۆ وەرگرتنی ئۆفەرێکی بێهاوتا* لە ئەنغامی لەکاتی کڕینی تەلەفزیۆنی زیرەکی سامسۆنگ یان هەر ئامێرێکی دەنگی، چونکە کڕیاران بەشداریکردنی بێبەرامبەر لە ئەنغامی پڵەس وەردەگرن بۆ ماوەی 3 مانگ . ئەم ئۆفەرە تایبەتە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات چێژ لە دەستگەیشتن بە زیاتر لە 100 ملیۆن پۆدکاست و گۆرانی بیانی و عەرەبی بە تایبەتمەندی دەنگیی کوالێتی بەرز لەسەر ئامێرەکانی سامسۆنگ وەربگرن بۆ ئەوەی ئەزموونێکی ناوازەی کەیفخۆشییان پێببەخشێت.

هاوبەشی نێوان ئەنغامی و سامسۆنگ نوێنەرایەتی هاوپەیمانییەکی ستراتیژی دەکات لە نێوان دوو پێشەنگی تەکنەلۆژیا و کەیفخۆشی لە ناوچەکەدا. کە هێزی سیستەمی سامسۆنگ کە تەکنەلۆژیای سەردەمیانەی وەک Dolby Atmos لەخۆدەگرێت و ئەزموونە جیاوازەکانی کەیفخۆشی بۆ جیاوازترین پێکهاتەی بەرهەمەکانی، و بوونی بەرنامە دەوڵەمەندەکانی مۆبایل، لەگەڵ کوالێتی دەنگی بەرز و خزمەتگوزاری ئەنغامی تێکەڵ کرد بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن ئەزموونێکی ناوازە و بێهاوتا بکەن.

ئەم هاوبەشییە نەک هەر پابەندبوونی ئەنغامی و سامسۆنگ بە پێشکەشکردنی چارەسەری داهێنەرانە بۆ کڕیارەکانیان نیشان دەدات، بەڵکو دیدگای هاوبەشیان بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەزموونی کەیفخۆشی بۆ گوێگران لە جیهانی عەرەبیدا بەهێزتر دەکات.

شوکری خەیروڵا، جێگری سەرۆکی پەرەپێدانی بازرگانی لە ئەنغامی، شانازی دەکەین بە هاوبەشیکردنی لەگەڵ سامسۆنگ کە پێشەنگێکی جیهانییە لە پیشەسازی تەکنەلۆژیادا بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی دەنگیی ناوازە بۆ بەکارهێنەرانمان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا . هەروەها ئەم هاوبەشییە بەشێکە لە ئەرکەکەمان بۆ گەیاندنی بژاردەی کەیفخۆشیی ناوازە و ئەزموونێکی نەرم بۆ بەکارهێنەرانمان لە سەرانسەری ئامێرەکانی سامسۆنگدا”.

مستەفا سادق، بەرپرسی بەشی نمایش لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “ئێمە خۆشحاڵین بە پێشکەش کردنی باشترین خزمەتگوزاری مۆسیقا بۆ بەکارهێنەرانی تەلەفزیۆنی زیرەک لە ڕێگەی هاوبەشیمان لەگەڵ ئەنغامی، هەروەها تواناکانی تەلەفزیۆنی زیرەک بەردەوام لە پەرەسەندندایە لەگەڵ زیادکردنی بەرنامەی داهێنەرانە. وە ئێمە پابەندین بە پێشکەشکردنی تەکنەلۆژیای پێشکەوتو و نوێترین ئەزموونەکان لەڕێگەی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەک ئەنغامی.”

ئەم هاوبەشییە نوێنەرایەتی خاڵی وەرچەرخان دەکات لە پیشەسازی خزمەتگوزارییە دەنگییەکان لە ناوچەکەدا، و سەرەتای گەشتێکی جیاوازە بۆ هەردوو کۆمپانیاکە لە هەوڵەکانیان بۆ پێناسە کردنەوەی کەیفخۆشیی دەنگیی لە جیهانی عەرەبیدا.

 

* بەردەستبوونی ئۆفەر و ماوەی ئۆفەرەکە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە، و لەسەر تەلەفزیۆنە دیاریکراوەکانی سامسۆنگ لە وڵاتە دیاریکراوەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کارا دەبێت. مەرج و ڕێساکانی ئۆفەرەکە جێبەجێ دەکرێن.

 


دەربارەی ئەنغامی
ئەنغامی یەکەم و بەناوبانگترین و خێراترین سەکۆی پەخشی مۆسیقایە لە سەرانسەری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا. هەڵبژاردەی پەسەندکراوە بۆ مۆسیقا و پۆدکاست و کەیفخۆشیی عەرەبی و نێودەوڵەتی، هەروەها بە دەروازەیەک دادەنرێت بۆ دۆزینەوە و دەستپێکردنی بەهرەی هونەرمەندان، و کردنەوەی پەنجەرەیەکی پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان. ئەنغامی لە ڕێگەی ئیکۆ سیستەمی هەمەلایەنەی مۆسیقا و پۆدکاست و ڕووداو و زۆر شتی ترەوە، ئامرازە پێویستەکان بۆ هەر کەسێک دابین دەکات بۆ ئەوەی دەنگی خۆی لەگەڵ جیهاندا هاوبەش و هاوتا بکات .

Top