سامسۆنگ فیلمی "Elemental" لە دیزنی و پیکسار دەکاتە کوالێتی 4K HDR لەسەر شاشەکانی Samsung Onyx Cinema LED

سامسۆنگ فیلمی

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ڕایگەیاند کە فیلمی ئەنیمەیشنی نوێی "Elemental" کە لەلایەن ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی پیکسارەوە لە 16ی حوزەیران بڵاوکرایەوە؛ ئێستا بە شێوەی 4K بەردەستە بە تەکنەلۆژیای مەودای داینامیکی بەرز(HDR) تەنها لە Samsung Onyx کە یەکەم شاشەی سینەمای LED یە لە جیهاندا، کە ناوەڕۆکێکی دەوڵەمەند و ورد و زیندوو پێشکەش دەکات بۆ بینەران بە کوالێتی وێنەی نەوەی داهاتوو بەهۆی ڕوونی 4K بە هاوڕێی تەکنەلۆژیای HDR.
Samsung Onyx یەکەم شاشەی LED یە لە جیهاندا بە قەبارەی شانۆیی، بڕوانامەی لەلایەن دەستپێشخەرییەکانی سینەمای دیجیتاڵی (DCI)ەوە هەیە، و ناوەڕۆکی ڕەنگی گەشاوە و ناوەڕۆکی دەوڵەمەند بە ووردەکاری ناوازە پێشکەش دەکات، کە سیستەمە ئاساییەکانی پەخشکەر تێدەپەڕێنێت کە بۆ زیاتر لە 100 ساڵە پێوەری پیشەسازییەکەیان داناوە. لە ڕێگەی پرۆسێسکردنی کۆنتراست و ڕووناکی سنووردار و دابینکردنی ملیۆنان ڕەنگی زیادە کە بە تەکنەلۆژیای نمایشی شانۆیی ئاسایی ناتوانرێت.
ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی "پیکسار" کە خاوەنی خەڵاتی ئۆسکارە، توانی فیلمەکە بە کوالێتی 4K بە هاوڕێی تەکنەلۆژیای HDR شانۆیی دیمەنە گەشاوە و ورد و زیندووەکانی بەرجەستە بکات کە لە تواناکانی پەخشکەری شانۆیی مەودای داینامیکی پێوەری (SDR) تێپەڕێنێت. و تێکەڵبوونی شارەزایی پیکسار و سامسۆنگ لە بواری تەکنەلۆژیای بینراودا بووەتە هۆی بەردەستبوونی زۆرترین شاشەی سینەمای LED بە بەراورد بە هەموو براندێک لە بوارد شانۆدا.
دۆمینیک گلێن، لە ستۆدیۆکانی پیکسار ڕایگەیاند: "پیکسار جیاوازی تێپەڕاندنی سنووری تەکنەلۆژیا و هونەری هەیە، و درێژەدان بەو توانایە بە نوێترین فیلمی Elemental ، لەگەڵ Onyx ، سامسۆنگ
هەنگاوێکی بوێرانەی ناوە بۆ پێشەوە، تەکنەلۆژیای ناوازەی لەسەر ئاستێک بڵاوکردووەتەوە کە شۆڕشێک لە کوالێتی وێنەی سینەماییدا دەکات، و بۆ یەکەمین جار بینەران دەتوانن ئەزموونی وێنەی دەوڵەمەندی HDR بکەن کە ڕووناکییەکی بێهاوتای لەسەر شاشەی گەورە و وردی سینەما پێشکەش دەکەن کە تا ئێستا جوانترین کارەکانی پیکسار پیشان دەدەن. سینەمای HDR ئەزموونێکی بینراوی نوێ دەهێنێتە جیهانیمان، و تیمەکانی فیلمسازی لە پیکسار بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی هاوبەشکردنی ئەم وەشانەی ناوازەی فیلمی Elemental لەگەڵ جیهان دەکەن.
لە فیلمی "Elemental"ەوە ، کۆمپانیای پیکسار بەنیازە بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی ناوەڕۆکی کوالێتی 4K بە هاوڕێی تەکنەلۆژیای HDR لەسەر Samsung Onyx بۆ مسۆگەرکردنی بینینی فیلمەکە بەو شێوەیە کە فیلمسازان مەبەستیانە بۆ پێشکەشکردنی باشترین ئەزموونی بینین.
هۆن چونگ، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری کارەکانی نمایشی بینراو لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، ڕایگەیاند: "بە فیلمە نوێیەکەی پیکسار، ئێمە ناوەڕۆکی HDR بە کوالێتی 4K بە تایبەتی دەهێنینە سینەمای LED بۆ یەکەمجار لە مێژوودا. و ئێمە بەردەوام دەبین لە بەهێزکردنی هاوبەشییەکانمان لە پیشەسازی فیلمدا لەسەر بنەمای داهێنانی پێشەنگمان لە تەکنەلۆژیای LED کە کوالێتی وردی وێنە و ڕەنگی گەش هەیە کە لە هیچ شوێنێکی تردا بەردەست نین.
Samsung Onyx دەتوانێت بە شێوەیەکی ناوازە ژینگەی بینین دەوڵەمەند بکاتەوە، لە هەمان کاتدا کوالێتی وێنە و کارایی تەکنیکی و ڕوونی بێهاوتای پێشکەش بکات کە لە تەکنەلۆژیای نمایشی شانۆیی ئاسایی زیاترە. شاشە ناوازەکە ڕوونی 4K و کوالێتی وێنەی HDR تێکەڵ دەکات لەگەڵ ڕووناکی تا 300 نیت لە هەر مەتر چوارگۆشەیەکدا، کە نزیکەی شەش هێندەی تەکنەلۆژیای پەخشکەری ئاساییە.
و سەرەتا بە دابینکردنی یەکەم شاشەی LED بە قەبارەی شانۆیی لە جیهاندا لە Lotte Cinema World Tow، لە سیئۆلی کۆریا، لە مانگی تەمموزی 2017، سامسۆنگ تا ئێستا شاشەی Onyxی بۆ 120 سینەما لە سەرانسەری جیهان دابین کردووە.

Top