گۆڕستانێكی ستوونی لە كوردستان

گۆڕستانێكی ستوونی لە كوردستان

لە پیرمام گۆڕستانێكی جیاواز بە ناوی مام خەلیفە هەیە، كە كێلەكانی نزیكەی دوو مەتر بەرزن و لوولەیی و لاكێشەیی و چوار گۆشەن، ئەم گۆڕستانە زۆر گەورەیە، كێلەكانی نزیك دوو مەتر بەرزن، كێلەكان لوولەیی و لاكێشە و چوار گۆشەیین كە سەیرە بۆچی وا دروست كراون، هیچ زانیارییەك لەسەر گۆڕستانەكە نەنووسراوە، ئەوەی سەیرە هەندێك لە گۆڕەكان هەردوو كێلی لولەین، بەڵام هەندێكیان یەك دانە لولەیە، هەندێك كێل نۆڕماڵ و ئاسایین، گومان دەكرێت كێلە بەرزە لولەیەكان هی گەورە كەسایەتەكان بن، هەندێ لە پیاوانی بە تەمەن دەڵێن: كێلەكان هێندە بەرزن گوزارشت لەوە دەكەن تا شوێنەكان لە دوورەوە دیار بن، شێوەی كێلەكان لوولەین و سەری چەند دانەیەكیان خڕ كراوە، ئەوەش بۆ مەبەستی تایبەتە و تەنانەت هەندێك گۆڕ ڕوویان لە قیبلە نییە.

 

Top