مامۆستایەك لە شێوەی سپایدەرمان

مامۆستایەك لە شێوەی سپایدەرمان

هەندێ لە مامۆستایان ڕێگەی تایبەت و خۆیان هەیە تاوەكو خۆیان لە ناو دڵ و فكری قوتابیانیاندا جێگیر بكەن، ئەو مامۆستایە ناوی (مویس ڤاسكوێز)ـە، لە وڵاتی مەكسیك دەژی و مامۆستای وانەی زیندەوەرزانییە، تەمەنی (26) ساڵە و چەندین ڕێگەی جۆراوجۆر دەگرێتە بەر تا وانەكانی بڵێتەوە، دواجار خۆی كردووە بە سپایدەرمان و جلی ئەو كەسایەتییەی پۆشیوە، بە نێو قوتابخانەكەیدا دێت و دەچێت تا سەرنجی قوتابیانی بۆ خۆی ڕاكێشی و لە كاتی وانەكانیش گوێی بۆ بگرن.

 

Top