سەندڵ و پێڵاوێكی كراوە بۆ وەرزی گەرما هەڵبژێرە

سەندڵ و پێڵاوێكی كراوە  بۆ وەرزی گەرما هەڵبژێرە

پێڵاوەكانت لە وەرزی گەرمادا مۆدێكی ناسك و پڕ بایەخن، هەمیشە دەتوانی لە ڕێگەی پێڵاو یان سەندڵێكی ناسكەوە جوانیی قاچەكانت دەربخەیت، هەروەها لە گشت شوێنەكانیش لە پێی بكەیت، هەوڵ بدە ئەو پێڵاوانە هەڵبژێرە كە ناسك و پاژنەیان باریكە، پێڵاوی پاژنە بەرز زیاتر لەگەڵ جلوبەرگی سپۆرت لەپێ دەكرێت وەك: پانتۆڵی جینز و تیشێرت، تەنانەت لەگەڵ جلوبەرگی بۆنە و یادەكانیش جوانترین مۆدە دەبن، هەروەها دەكرێت لەگەڵ جلی كوردییش شێوازێكی ناسك و سەرنجڕاكێش دروست بكەن، بە مەرجێك ڕەنگی جلەكە و پێڵاوەكە جیاواز بن، چونكە ئەگەر لە هەمان ڕەنگ بن، دەبێتە یەك پارچە و هەریەكە دیمەنی ئەوەی دیكە دەشێوێنێت. پێڵاوە پاژنە بەرزەكانی وەرزی هاوین بەشی سەرەوەیان كراوەیە و هەندێ جاریش بە قەیتان دەبەسترێن، ئەو جۆرە پێڵاوە یارمەتی قاچ دەدات لە بەركەوتنی هەوا و بەم چەشنە نابێتە هۆی گەرمبوون و ئارەقەكردن، كە هۆكارێكە بۆ ئەزیەتدانی پێستی پێ و هەروەها دەرهاوێشتنی بۆنی ناخۆش.

Top