راسپوتین بەدناوترین پیاوی ئایینی لە مێژوودا

راسپوتین بەدناوترین پیاوی ئایینی لە مێژوودا

ڕاهیبی ڕووسی (راسپوتین) لە ساڵی 1869 لە سیبیریا لەدایكبووە، لە تەمەنی هەرزەكاریدا بەهۆی پەیوەندییە فەزیحەییەكانیەوە ناوی «راسپوتین»ی بەدەست هێناوە، كە بە واتای بەدكار دێت، بەیەك نیگای قووڵەوە ژنان وابەستەی دەبوون، تەنانەت پیاوەكان توانی تێڕوانینی تیژی چاوەكانی ئەم پیاوەیان نەبوو، دوای ئەوەی بە دزینی ئەسپ تۆمەتبار كرا، هەڵات بۆ كلێسا و پلەی ڕاهیبی بەدەست هێنا، لە بۆنەیەكدا ڕاسپوتین ڕایگەیاند كە لەخەونیدا مەریەمی پاكیزەی بینیوە و فەرمانی پێكردووە بچێتە لای بنەماڵەی شاهانە لە ڕووسیا، بۆ ئەوەی هاوكارییان بكات، دواتر چووە ناو بنەماڵەی شاهانە و تۆڕێكی گەورەی هاوڕێ و ناسیاوی لە چینە باڵاكان پێك هێنا، لە مۆسكۆ بە ڕێبەرێكی ڕۆحی یان پیاوێكی پیرۆز دادەنرا، بەهۆی سۆز و بەهێزیی كەسایەتییەكەیەوە ڕاسپوتین بوو بە ڕاوێژكاری ئیمپراتۆر و سكرتێری نهێنییەكانی و تا زیاتر كاریگەرییەكەی زیاتر بووە، تا گەیشتە ئەو ڕادەیەی لەگەڵ ژنی شا دەستی تێكەڵ كرد، بەڵام دواجار بەهۆی ئەم بەدكارییەوە لەلایەن شاوە فەرمانی كوشتنی بۆ دەر چوو، بەڵام بەهۆی بەهێزی و توانای سەرسووڕهێنەری جەستەیەوە كە چەندینجار لە مەرگ ڕزگاری بوو بوو، پاش گوللە بارانكردنی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ خرایە ناو ئاوی بەستەڵەك، تا ئەوەی مرد، بەڵام ئەوەی هەمووان و پزیشكانی سەرسام كرد ئەوە بوو كە ڕاسپۆتین بەهۆی سێ ڕۆژ هێشتنەوەی لە ناو ئاوی بەستەڵەكەكاندا مرد بوو، نەك بەهۆی گوللە بارانكردنەوە.

Top