نازداری تاقانەی 13 برا

نازداری تاقانەی 13 برا

لە دوای (13) منداڵی كوڕ، دایك و باوكێك چاوەڕێی كچێكن، كاتێك زانییان ئافرەتەكە دووگیانە و لە پشكنینی سۆناریش وایانزانی كە كچێك بەڕێوەیە، ئەو هەواڵە بووە جێگەی دڵخۆشی هەریەكە لە (كاتیری و جای شوندات) كە ساڵانێكە خاوەنی (13) منداڵی كوڕن، دواجار منداڵی (14)هەمیان بە كێشی (4) كیلۆگرام لە دایكبوو، كە كوڕە گەورەكەیان (20) ساڵە و بچووكترینیشیان (2) ساڵە، كاتێك لەلای یەكتر ڕیز دەبن، وەك پەیژەیەك وان، لە گەورەوە بۆ بچووك، تا ئەوكات كچیان نەبووە بۆیە بووەتە هیوا و ئاواتێكی لە مێژینەی دڵیان، ڕەنگە هەندێ خێزانیش هەبن كە كچیان زیاتر بێت لە كوڕ.

 

Top