هۆتێلی سەر ئاو و دەریا
June 15, 2023
رەنگا و ڕەنگ
لە تازەترین داهێنانی بواری باڵەخانە و هوتێلەكاندا دروستكردنی ئەو هوتێلەیە كە سەرئاو دەكەوێت، ئەو هوتێلە بە ناوی ARCITIC BATH كە كۆمەڵێك هوتێلن و لە وڵاتی سوید دروست كراون، ئەو هۆتێلە، وەك خەیاڵ وایە، چونكە لە دار دروست كراوە و سەرئاوكەوتن و نزمبوونەوە بۆ نێو ئاوەكەی پێوە دیارە، لە وەرزی زستانیش بەفر و سەهۆڵی لە دەوروبەر دادەنرێت. لەو شوێنەدا چەندین بەشی دیكەی هەن لەوانە بنكەی تەندرووستی، فرۆشگەی بچووك، كە ئێستا ئەو جۆرە هۆتێلە لە ڕووباری (لولی) دانراوە و جێگیر كراوە، هەموو كەسێك دەتوانێت سەردانی بكات و شەوێكی لەوێ بەسەرببات، ئێستا بووەتە یەكێك لە هۆتێلە سەرنجڕاكێشەكانی جیهان كە لەدار دروست كراو و لە ناو ئاودایە.