هەزاران وێنە بۆ تابلۆیەكی ناوازە

هەزاران وێنە بۆ تابلۆیەكی ناوازە

گەنجانی كارامە، ئەوانەی دەتوانن كارێكی جوان بكەن نموونەیان زۆرە و كە كاری ناوازە و تازەگەری دەكەن، وێنەكێشان و تابلۆكان، هەمیشە لە رەنگ و بۆیەكانەوە دەكێشرێن، بەڵام ئەوەی ئەو گەنجە لە شاری دهۆك كردوویەتی، كارێكی تازەیە، ئەویش دروستكردنی تابلۆیەكە، لە هەزاران وێنەی بچووك، تابلۆی دلێر حسێن، گەنجێكی دهۆكە و تابلۆیەكی بە وێنەی جۆراوجۆری بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دروستكردووە، یەكەم كەسە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو كارەی كردبێت، كە چەندین وێنەی سەرۆكی حكومەتی ئێستای لەیەك داوە تاوەكو تابلۆیەكی گەورە بكێشیت.

Top