تاوانی بە زۆر

تاوانی بە زۆر

ئەگەر كەسێك بەزۆر تاوانی پێ ئەنجام بدرێت لەسەر ئەو تاوانە سزا دەدرێت و ئایا وە مەرجی زۆرلێكردنەكە چییە؟

 بەپێی ماددە “ 62 “ لە یاسای سزادانی عێراقی ئەگەر كەسێك لە ژێر زۆر و (إكراه ) دا تاوانێكی پێ كرا، لە ڕووی سزاییەوە سزا نادرێت چونكە ئەمە بە یەكێك لە “ موانع المسۆلیە “ و ڕێگری بەرپرسیاریەتی دادەندرێت و ئەو كەسە مادام بە زۆر ئەو كارەی پێ كراوە و خۆی كارەكە و ئەنجامەكەی نەویستووە ئەوا بەرپرسیار نابێت، بەڵام مەرجی ئەو زۆرلێكردنە ئەوەیە نەیتوانیبێت ئەو مەترسی و زۆرلێكردنە لەسەرخۆی لابەرێت، جا زۆرلێكردنەكە ماددی بێی یان مەعنەوی، بەڵام جۆری زۆرلێكردنەكە و ڕاددەكەی جێدەمێنێت بۆ ڕاستی و دروستی زۆرلێكردنەكەو ئەو بەڵگانەی كەدەیسەلمێنن ئەم تاوانە بەزۆر بەو كەسە كراوە، تا قەناعەت بە دادگا بكەن كە زۆرلێكردنەكە وای كردووە ئەو تاوانە بكرێت نەك ئەنقەست.

 

Top