ورچی نمایشكار

ورچی نمایشكار

كاتێك نمایشكاران وێنەی فۆتۆگرافی دەگرن، چەندین جووڵە و دانیشتن و وەستانی وا دەكەن هەموو كەس نایزانێت، تا لە وێنەكاندا بە جوانترین دیمەن دەربكەون. ئەو ورچە بەبێ ئەوەی ڕاهێنانی پێ كرابێت، كەچی كاتێك لەلایەن وێنەگرێكی (ئیتاڵی)ی وێنەی دەگیرێت، دەست دەكات بە جووڵەی سەیر، ئەو وێنەگرە ناوی (جیۆسیپی دامیكۆ)یە، تەمەنی (59) ساڵە، كاتێك سەردانی یەكێك لە دەریاچەكانی ڕووسیا دەكات، ئاشانی ئە و ورچە دەبێت، لەگەڵ وێنەگرتنی ورچەكەدا، ورچەكە خۆی دەجووڵێنێت یان خۆی درێژ دەكات، هاوشێوەی نمایشكارەكان كاتێك لە ساتی وێنەگرتندا جووڵەی وا دەكەن كە لایەن فۆتۆگرافەرەوە داوا دەكرێت، یان بە خواست و ویستی خۆیان جووڵەكانیان ئەنجام دەدەن.

 

Top