ماكیاژ بۆ هاوسەرەكەی دەكات

ماكیاژ بۆ هاوسەرەكەی دەكات

ئەو دوو كەسە پیرە هەمیشە بەیەكەوەن، تەنانەت پیاوە پیرەكە خولیای ماكیاژكردنی هاوسەرەكەیەتی، ئەو دوو بەتەمەنە ناویان (دی مۆناهان) و (ریبا)یە، ئەوانە هەمیشە بەیەكەون، ئەو پیاوە تەمەنی (84) ساڵە و ئافرەتەكەش (83) ساڵە، لە ڕۆژانی گەنجێیتەوە ئەو پیاوە ڕۆژانە ماكیاژ بۆ هاوسەرەكەی دەكات، چ لە دەرەوە و چ لە ناوماڵدا بێت، وادیارە بڕوای بە ماكیاژ و ستایلی ئاریشتگا و خودی كەسەكە نییە، بەڵكو خۆی بەو كارە هەڵدەستێ و ماكیاژێكی جوان بۆ هاوسەرەكەی دەكات، كە ئەویش هەموو ژیان و دڵی بۆ ئەو پیاوە تەرخان كردووە، تا ئێستاش ڕۆژانەی ژیانیان بەیەكەوەیە و لە دەرچوون و كاری ڕۆژانەش بەبێ یەكتر هەڵناكەن.

Top