دەستە جلی فەرمی بۆ كاتی دەوام و زانكۆ

دەستە جلی فەرمی بۆ كاتی دەوام و زانكۆ

دەستە جلی یەكەم بریتییە لە جلی سادە، هەوڵ بدە بۆ كاتی سەركار و دەوام سادەترین جل بپۆشیت، وەك: تەنوورە و پانتۆڵ لە ڕەنگەكانی ڕەساسی، ڕەش، قاوەیی، چونكە ئەو ڕەنگانە نابنە هۆی ڕەنگدانەوە و بەمەش هێندە سەرنجڕاكێش نابیت، ئەگەر حەز بە دەرخستنی جلەكانت دەكەیت، هەوڵ بدە ڕەنگە زەقەكان هەڵبژێرە كە بۆ كچان گونجاوە. دەستە جلی دووەم: جۆری جلەكەت، بەشێكی دیكە لە مۆدی جلی دەوام و سەر كار، پێویست ناكات جلێكت لەبەر بێت كە خشل و پارچە و لقی زیادی هەبێت، بەڵكو هەوڵ بدە جلێكی شێوازی ڕێك و فەرمی بێت، بۆ نموونە: ئەگەر قەمیست لەبەر كرد، وا چاكە یەخەی هەبێت و لە جلی ڕوونیش دوور بكەوە. شێوازی سێیەمی دەستە جلی كار، جلی نەخشدار، هەوڵ بدە جلەكانت لە ڕووی نەخشەوە هێندە قەرەباڵغ نەبن، بەڵكو سادەیی و ساكاری پێوە دیار بێت، تا بە كەسێكی بچووك دانەنرێ و نەبێتە مایەی شێواندنی كەسایەتیت، بەڵام كچان ئاساییە ئەو جۆرە جلە بپۆشن. دوا مۆدی جلی دەوام بریتییە لە: جلی پیاوان، هەوڵ بدە دوور بكەویتەوە لەو جلانەی كە لە جلی پیاوان دەچن، ئەوەش تا شێوازی ئافرەتانەی خۆت پێوە دیار بێت نەوەك بە پیاو بناسرێیت، دوور بكەوە لە جلی فەرمیی پیاوان و چاكێتی درێژ و یەخە بچووك.

Top