پێویستە ڕۆژانە چەند جار دەموچاوت بشۆریت؟

پێویستە ڕۆژانە چەند جار دەموچاوت بشۆریت؟

  بە ڕای پسپۆرانی تەندروستیی پێست، چەندێتی شووشتنی دەموچاو پەیوەستە بە سرووشت و جۆری پێستی هەر كەسێكەوە و، هەروەها بوونی چەند حاڵەتێكی پێست. دەموچاو ڕۆژانە ڕووبەڕووی گەلێك كاریگەریی دەرەكی دەبێتەوە وەكو تیشكی خۆر، با، ئارایشت، تیشك و ڕەونەقی شاشەكان..تاد. بێگومان گرنگیدان بە پێستی دەموچاو بەپاككردنەوە واتە شووشتن دەست پێدەكات لەوكاتەی كە نیوەی كەسەكان شووشتنی دەموچاو پێش نووستن فەرامۆش دەكەن، ئەوە گومانی تێدا نییە كە شووشتنی دەموچاو گرنگە بۆ تەندروستیی پێستی دەموچاو بە مەبەستی لابردنی چڵك، چەوری، خانە مردووەكانی چینی هەرە سەرەوەی پێست، كە ئەگەر پاك نەكرێنەوە ئەوا دەبنە ئەگەری سووتانەوە و گرفتی دیكەی پێست. بە ڕێنمایی پسپۆرانی پێست، ڕۆژانە پێویستە كە 2 جار دەموچاوت بشۆریت واتە بەیانی و لە كۆتایی ڕۆژدا كە بۆ هەموو جۆرەكانی پێست گونجاوە، تەنیا لە حاڵەتەكانی هەستەوەری و ئەكزیمادا نەبێت كە پێویستە ڕۆژانە یەك جار دەموچاو بشۆرێت بەمەبەستی كەمكردنەوەی

Top