هۆكارە سەرەكییەكانی جەڵتەی مێشك

هۆكارە سەرەكییەكانی جەڵتەی مێشك

جەڵتەی مێشك Stroke واتە نەگەیشتنی خوێن بە بەشێكی مێشك لە ئەنجامی گیرانی خوێنبەرێك یان لیككردن یان دڕانی (تەقینی) خوێنبەر، كە دەبێتە هۆی خوێنبەربوون لە بەشێكی مێشكدا. خانەكانی مێشك بە نەگەیشتنی خوێن واتە نەگەیشتنی ئۆكسجین بۆ ماوەی چەند خولەكێك تووشی مردن دەبن. گرنگترین هۆكارەكانی جەڵتەی مێشك: بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن كە بە باشی كۆنتڕۆڵ نەكرێت، جگەرەكێشان، بەساڵاچوون بۆنموونە پاش تەمەنی 55 ساڵی هەر 10 ساڵ جارێك ئەگەری ڕوودانی جەڵتە تا دوو هێندە زیاد دەبێت، بوونی مەیلی خێزان بۆ نەخۆشیی شەكرە یان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشیی شەكرە، كێشی زیادی لەش و قەڵەوی، زیانی لابەلای بەكارهێنانی هەندێك دەرمان، بۆنموونە: دەرمانی دژی مەیینی خوێن یان دەرمانە هۆرمۆنییەكان كە بۆ ئافرەتانی پاش تەمەنی وەستانی یەكجارەكیی سووڕی مانگانە بەكار دێن، هەروەها نەخۆشییەكانی دڵ بەتایبەتی گرفت لە زمانەكانی دڵ، لەرەی گوێچكەڵەی دڵ AF، ناڕێكبوونی لێدانەكانی دڵ، لەگەڵ ڕەقبوونی خوێنبەرەكانی دڵ CHD.

 

Top