نیشانەكانی كەمی كالسیۆم لە لەشدا
كانزای كالسیۆم زۆر گرنگە بۆ تەندروستیی ئێسك، گرژبوونەوەی ماسوولكە، مەیینی خوێن، هەروەها گەیاندنی نێوان مێشك و دەمارەكان بۆ هەموو بەشەكانی لەش. كەمیی كالسیۆم Hypocalcemia واتە كەمبوونەوەی ڕێژەكەی لە خوێندا كە حاڵەتێكی باوە و نیشانەكانی بریتین لە: ئازاری ماسوولكە، بەتایبەتی لە دەست و پێیەكاندا كە هاوكات دەبێت لەگەڵ هەستكردن بە تەزین، هەستكردن بە بێهێزی و ماندووبوونی لەش، گرفت لە قووتدانی خۆراك، دابەزینی پەستانی خوێن لە ئەنجامی فراوانبوونەوەی بۆڕییەكانی خوێن، ناڕێكبوونی لێدانەكانی دڵ، لاوازبوونی ئێسك لەبەر كەمبوونەوەی چڕی و كانزاكانی ئێسك، ئەمەش ئەگەری شكانی ئێسك هەتا بە زەبری سادەش زیاد دەكات، ناڕەحەتیی دەروونی، خەمۆكی، پەستی، زیادبوونی ئەگەری ئازار و گرژییەكانی پێش دەستپێكی سووڕی مانگانە PMS لە ئافرەتدا، زیادبوونی ئەگەری ڕوودانی پەركەم Seizure، تەنكبوون و زبربوونی قژ هەروەها وشكبوونی پێست، ناسكبوون و زوو شكانی نینۆكەكان.