باڵیۆزی ئيتاڵيا خۆشحاڵيى خۆى به يه‌كه‌م سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و، سوپاسى پشتيوانيى نێچيرڤان بارزانى كرد
باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا لە عێراق، ئەمڕۆ سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه؛ وڵاته‌كه‌ى به بایەخه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه، 3-12-2024) له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ نيكۆلۆ فۆنتانا، باڵيۆزى نوێى ئيتاڵيا له عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هه‌موو هاوكارى و پشتيوانييه‌كى خۆى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيتاڵيا دووپات كرده‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا "باڵیۆزی ئيتاڵيا خۆشحاڵيى خۆى به يه‌كه‌م سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و، سوپاسى پشتيوانيى نێچيرڤان بارزانى كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه وڵاته‌كه‌ى به بایەخه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌موو بواره‌كاندا په‌يوه‌ندييه‌كان به‌هێزتر بكات."
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌تايبه‌تيش دۆخ و رووداوه‌كانى سووريا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
جگە لە پەیوەندییەکان لەبواری بازرگانی و خوێندن، ئیتاڵیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراقیش پەیوەندیی بەهێزی ئەمنیی هەیە، بەوپێیەی ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشە.
لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رووداو ماوریزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی پێشووی ئیتاڵیا لە عێراق بە رووداوی گوتبوو "ئێمە هەر لە سەرەتای 2014ـەوە ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشین. بەڵام بە هێزی سەربازی و تەناهیمانەوە ساڵانێکی زۆرە لە 2003ـوە لە عێراقین و بە شێوازی جیاواز یارمەتیی عێراق و هەرێمی کوردستان دەدەین. لە 2014ـشەوە لەگەڵ ئەندامانی دیکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا هاتینە ئێرە و هێشتا هەر لێرەین. پێموایە کارێکی باشمان لەگەڵ هێزی تەناهیی عێراق و پێشمەرگە و هەموو هێزەکانی دیکەدا کردووە."