گلیسریدە سیانییەكان

گلیسریدە سیانییەكان

 چەوریی گلیسریدە سیانییەكان Triglycerides جۆرێكە لە چەورییەكانی خوێن، زۆربەی چەورییە خۆراكییەكان لە جۆری گلیسریدە سیانییەكانن، بۆنموونە زەیتی خۆراك، كەرەی سرووشتی، كەرەی دەستكرد، شیر، گۆشت، هەروەها كالۆریی زیاد لە خۆراكی وەكو كاربۆهیدراتی سادە، شەكر، نانی سپی، هەویركاری، لەگەڵ شیرینی لە لەشدا دەگۆڕێن بۆ گلیسریدە سیانییەكان كە لە ناو چەورییە خانەكاندا خەزن دەكرێت. پێش پشكنینی خوێن بۆ ئاستی گلیسریدە سیانییەكان پێویستە كە بۆ ماوەی 12 كاتژمێر هیچ خۆراكێك نەخورێت، بەمەش ئەنجامی دروست دەردەكەوێت. پێویستە كە ئاستی ئاسایی گلیسریدە سیانییەكان لە خوێندا كەمتر بێت لە 150ملگم/ دێسیلیتر، لەمە زیاتر بە ئاستی بەرز هەژمار دەكرێت، كە بە تێپەڕبوونی كات ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی مێشك بەرز دەكاتەوە. خۆراكی ناهاوسەنگ، ئەلكهول، كەمیی جووڵە و زیاد دانیشتن، قەڵەوی، نەخۆشیی شەكرە، نەخۆشیی گورچیلە، لەگەڵ نەخۆشیی جگەر هۆكاری سەرەكین بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی گلیسریدە سیانییەكان.

Top