مەشقی وەرزشی سوودی نابێت لەگەڵ زیاد دانیشتندا

مەشقی وەرزشی سوودی نابێت لەگەڵ زیاد دانیشتندا

ڕاستە كە مەشقی وەرزشی سوودی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام هیچ سوودی نابێت كە هاوكات بێت لەگەڵ زیاد دانیشتن بە درێژایی ڕۆژ، یان زیاد دانیشتن بەدیار تەلەفژیۆن لەكاتی شەودا. بە مەشقی وەزرشی لە زۆربەی ڕۆژەكانی هەفتەدا، سووڕی خوێن لە هەموو بەشەكانی لەشدا لە ئاستێكی زۆر باشدا دەبێت، بەڵام ئەگەر هاوكات نەبێت لەگەڵ جووڵە و چالاكیی فیزیكیی ڕۆژانەدا، بە مانایەكی دیكە ئەگەر هاوكات بێت لەگەڵ زیاد دانیشتن و كەمی جووڵە و كەمیی چالاكیی فیزیكیدا، ئەوا ئەگەری دروستبوونی تۆپەڵی بچووكی مەییوی خوێن Blood clots لە ناو بۆڕییەكانی خوێندا زیاد دەبێت. لێكۆڵینەوەكان جەختیان كردووەتەوە كە زیاد دانیشتن و كەمیی جووڵە و چالاكیی بەدەنی، ئەگەری مەیینی خوێن لە ناو بۆڕییەكانی خوێن لە قاچەكاندا بەرزدەكاتەوە كە مەترسی دەخاتە سەر ژیان. جووڵەی ماسوولكەی قاچ زۆر گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی خوێن لە خوێنهێنەرەكانی قاچەوە بۆ دڵ، ئەگەر قاچەكان بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك نەجوولێندرێن، ئەوا ئەگەری مەیینی خوێن لەناو خوێنهێنەرەكانی قاچدا بەرزدەبێتەوە.

Top