هۆكاری بۆرژان پاش ژەمی خواردن

هۆكاری بۆرژان پاش ژەمی خواردن

  بۆرژان پاش ژەمی خواردن Postprandial sleepiness لە هەندێك كەسدا ڕاستەوخۆ پاش خواردنی ژەمی نێوەڕۆ، یان ژەمی ئێوارە بەدی دەكرێت، كە زۆر جار كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر چالاكییەكانی ڕۆژانە. پاش ژەمی خواردن، بۆ هاندانی كرداری هەرسكردن هاتووچۆی خوێن بۆ ڕیخۆڵە باریكە زیاد دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی گەیشتنی خوێن بە مێشك، كە هاندەرە بۆ هەستكردن بە بۆرژان و ئارەزووی ڕاكشان یان تەنانەت نووستن. سەرچاوەی پزیشكی دیكە ئاماژەیان بەمە كردووە كە ترشە ئەمینی تریپتۆفان Tryptophan كە لە گەلێك خۆراكی پرۆتینیدایە هاندەرە بۆ دەردانی سیرۆتۆنین Serotonin كە گەیێنەری نێوان دەمارەكانە لە ناوپۆشی ڕیخۆڵە و خانەكانی مێشكدا، ئەمەش ڕوونە كە سیرۆتۆنین هەستی بۆرژان پەیدا دەكات. هۆكارە هاندەرەكانی بۆرژان و هەستكردن بە هیلاكی پاش ژەمی خواردن: خواردنی ژەمی گەورە یان خواردنی بڕی زیادی چەوری و كاربۆهیدرات، گۆڕینی كاتی خواردنی ژەمی سەرەكی، كەم خەوی یان خەوزڕان.

 

Top