بەرهەمەكانی ئینگمار بێرگمان و سینەمای سوید لە فیستیڤاڵی فیلمی دهۆك

بەرهەمەكانی ئینگمار بێرگمان و سینەمای سوید لە فیستیڤاڵی فیلمی دهۆك

وردبوونەوە و گرنگیدان بە بەرهەمەكانی «ئینگمار بێرگمان»، دەرهێنەری دیار و كاریگەری دانەری سویدی و براوەی چوار خەڵاتی ئۆسكار لە نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی «دهۆك» بەڕێوە چوو.
نۆیەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دهۆك بە یادی یۆڵماز گۆنای دەرهێنەری بەناوبانگی براوەی خەڵاتی چڵە خورمای زێڕینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «كان» لە فەرەنسا ساڵی١٩٨٢ كرایەوە.

بەرهەمەكانی ئینگمار بێرگمان و سینەمای سوید لە فیستیڤاڵی فیلمی دهۆك

سینەما ئامرازێكی زۆر گرنگە بۆ كاریگەری دانانی فیكری و كەلتووری
لە سەرەتای ئەم رێوڕەسمەدا، ئەمیرعەلی محەممەد تاهیر سەرۆكی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆك لە پەیڤێدا گوتی: «مایەی خۆشحاڵییەكی گەورەیە كە نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «دهۆك» بەڕێوە دەبەین و پیرۆزبایی بە هەموو هونەرمەندان و بەتایبەتیش سینەماكاران دەڵێم، لە هەلومەرجی سەخت و دژواری ناوچەكەدا، ڕاگرتنی ڕووداوە ڕۆشنبیری و هونەرییەكان ڕووداوێكی ناخۆشە و بە پێچەوانەوە، پشتیوانیكردنیان وەك فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم، لەم ڕۆژگارەی ئێمەدا پەیامی تایبەتی خۆی هەیە، سینەما ئامرازێكی زۆر گرنگە بۆ دانانی كاریگەریی فیكری، كەلتووری و زیرەكییە و دەوری ئەو لە گۆڕانكارییە كۆمەڵایەتی و كەلتوورییەكاندا حاشا هەڵنەگرە، فیستیڤاڵ دەرفەتێكی زۆر باشە بۆ كۆبوونەوەی سینەماكارانی كورد و بیانی لە تەنیشت یەكدی، بۆ ئەوەی كە زیاتر لەمە یەكتری بناسن و لەو كۆڕ و كۆبوونەوانەدا كە هەیانە، بیروڕا و بیرۆكە نوێیەكانیان بخەنە ڕوو، لە ڕاستیدا فیستیڤاڵەكە، پردێكە لە نێوان كەلتوور و هونەرەكەیاندا».

بەرهەمەكانی ئینگمار بێرگمان و سینەمای سوید لە فیستیڤاڵی فیلمی دهۆك

گرنگیدان بە بەرهەمەكانی «ئینگمار بێرگمان» و سینەمای سویدی
بەپێی نەریتی هەر خولێكی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «دهۆك»، سینەمای یەك وڵات وەك وڵاتی گرینگ و وردبوونەوە لە فیلمەكانی لە ڕۆژانی فێستیڤاڵەكەدا بەشداری دەكات، یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكانی فیستیڤاڵەكان ئاڵوگۆڕی كەلتووری و دروستكردنی پردەكانە بۆ پەیوەندی و پەیوەستكردنی سینەماكارانی ناوخۆیی لەگەڵ سینەماكارانی بیانی، سوید خاوەنی سینەمایەكی باڵادەست و پێشكەوتنخوازە، كە ئەمە دەتوانێت ڕێگەیەكی زۆر باش بێت بۆ كەڵك وەرگرتن لە سینەمای سویدی، بەم پێیە، سوید بە هەڵبژاردنی كۆمەڵێك لە فیلمە بەرچاوەكان لە نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆكدا، دەبێتە وڵاتی مەكۆ و ناوەندی.
ئەندامی باوەڕپێكراوی خەڵاتەكانی ئسكرین «ئاسیا پەسیفیك»
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «دهۆك» ئەندامی باوەڕپێكراوی ڕێوڕەسمی پێشكەشكردنی خەڵاتەكانی ئسكرین «ئاسیا پەسیفیك» ناسراو بە «ئۆسكاری ئاسیا» APSA لە وڵاتی ئۆستوڕاڵیایە و لە ئاستی وڵاتی عێراقدا بەرهەمە سینەمایی و بەڵگەفیلمەكان بەم ڕووداوە گرینگە سینەماییە دەناسێنێت.

بەرهەمەكانی ئینگمار بێرگمان و سینەمای سوید لە فیستیڤاڵی فیلمی دهۆك

لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕكێی «سینەمای كوردی»ی ئەم فیستیڤاڵەوە تەندیسی گەڵا مێوی زێڕ و زێو، تابلۆی فەخری و خەڵاتی 10 هەزار دۆلاری بۆ باشترین فیلمی سینەمایی، خەڵاتی پێنج هەزار دۆلاری تایبەتی ئەندامای لێژنەی دادوەران بۆ باشترین دەرهێنانی فیلمی سینەمایی، خەڵاتی چوار هەزار دولاری بۆ باشترین سیناریۆی فیلمی سینەمایی، خەڵاتی سێ هەزار دۆلاری بۆ باشترین ئەكتەری پیاو، خەڵاتی سێ هەزار دۆلاری بۆ باشترین ئەكتەری ژن، خەڵاتی چێنج هەزار دولاری بۆ باشترین بەڵگەفیلم، خەڵاتی 8500 دۆلاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و لاوانی دهۆك بۆ باشترین كورتە فیلم بۆ پشتیوانی لە سازكردنی پڕۆژەی نوێی دەرهێنەری ئەم بەرهەمە، خەڵاتی 10 هەزار دولاریی تایبەتی ئەندامای لێژنەی دادوەران بۆ باشترین كورتە فیلم، كە لە ناوچەی بادینان بەرهەم هاتووە، خەڵاتی 10 هەزار دۆلاری پارێزگاری دهۆك بۆ باشترین فیلمی سینەمایی، كە لە ناوچەی بادینان بەرهەم هاتووە.

بەرهەمەكانی ئینگمار بێرگمان و سینەمای سوید لە فیستیڤاڵی فیلمی دهۆك

نۆیەمین خولی ئەم فیستیڤاڵە تایبەت بە بابەتی «كۆڕەوی» و بە نمایشی 97 بەرهەم، لە چوارچێوەی فیلمە بڵندە سینەماییەكان، كورتە فیلم و بەڵگەفیلمەكان لە چەندین بەشی پێشبڕكێی و دەرەوەی پێشبڕكێی لەوانە: بەشی پێشبڕكێی «سینەمای جیهان»، واتە نۆ فیلمی بڵندی سینەمایی، هەشت بەڵگەفیلم و ١١ كورتە فیلم، بەشی پێشبڕكێی «سینەمای كوردی» واتە پێنج فیلمی بڵندی سینەمایی، شەش بەڵگەفیلم و 1٥ كورتە فیلم، بەشی «ڕوانینێك بە سینەمای جیهان»، واتە شەش فیلمی بڵندی سینەمایی، چوار بەڵگەفیلم و سێ كورتە فیلم، بەشی «پانۆڕامای سینەمای كوردی»، واتە: 19 كورتە فیلم، بەشی «نمایشی تایبەت بە سینەمای سوید» نۆ فیلمی بڵندی سینەمایی، هەروەها بەشی «نمایشی تایبەت بە سینەما» یەك فیلمی بڵندی سینەمایی و یەك بەڵگەفیلم.

بەرهەمەكانی ئینگمار بێرگمان و سینەمای سوید لە فیستیڤاڵی فیلمی دهۆك

دابەشكردنی خەڵاتەكان
رۆژی 8/12/2022 رێوڕەسمی كۆتاییهێنان بە نۆیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆك بەڕێوە چوو، براوەكانی ئەم خولە ئاشكرا كران و خەڵاتەكان دابەشكران.
شەوكەت ئەمین كوركی گوتەیەكی پێشكەش كرد و رایگەیاند: «ئەم ساڵ زیاتر لە ٣٠ وڵات بە فیلمەكانیان بەشدارییان لە فێستیڤاڵەكەدا كردووە، زیاتر لە نیوەی فیلمەكانی ئەمساڵ كوردی بوون، كە بەراورد بە ساڵانی رابردوو بە رێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، هەروەها جێگای دڵخۆشییە كە رێژەی بینەری فیلمەكان لە چاو ساڵانی رابردوودا زۆر هەڵكشاوە، هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ هەموو فیلمسازانی بەشدار لە فیستیڤاڵەكە دەكەم».
ئەم جارە لەمیانی نۆیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆكدا، خەڵاتی یڵماز گونەی پێشكەشی دەرهێنەری فیلمی (Klondike)ماریانا ئێر گۆرباخ كرا. هەروەها حوسێن حەسەن وەك باشترین دەرهێنەر و شیلان دوزدابان وەك باشترین ئەكتەری ژن و بەنگین عەلی وەك باشترین ئەكتەری پیاو خەڵات كران. فیلمی جیران وەكو باشترین فیلمی دۆكیومێنتاری خەڵاتی پێ بەخشرا و، مانو خەلیل خەڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ فیلمی جیرانی پێ درا.

بەرهەمەكانی ئینگمار بێرگمان و سینەمای سوید لە فیستیڤاڵی فیلمی دهۆك
بەرهەمەكانی ئینگمار بێرگمان و سینەمای سوید لە فیستیڤاڵی فیلمی دهۆك
Top